تووانەوە و دارشتن

گێراندنەوە و بەکارهێنانەوەی سکرابی ئەلەمنیۆم بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
ئاسیا ئەلەمنیۆم تەکنەلۆژیای کورەی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ تواندنەوەی ئەلەمنیۆم بە شێوەیەکی کارا لە هەمان کاتدا کوالیتی ستانداری خۆی وەردەگرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە سەرچاوەیەکی بەردەوام و دۆستی ژینگە.
پرۆسەکە بە کۆکردنەوە و پاککردنەوەی تەواوی پاشماوەی ئەلەمنیۆم دەست پێدەکات، پاشان ئەم پێکهاتەیە لە کورەی تایبەتمەندا دەتوێتەوە.
لە کاتی پرۆسەی تواندنەوەدا نمونە وەردەگیرێت و پشکنینیان بۆ دەکرێت تا ئاستی ستانداری ( 6063 )ی تایبەت بە پرۆفایلی ئەلەمنیۆم لە بواری بیناسازیدا.
گێراندنەوە و بەکارهێنانەوەی سکرابی ئەلەمنیۆم  بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت لە بەرهەمهێنانی پێداویستیەکانی بیناسازی. ئەمەش پشتبەستن بە کەرەستەی خاوی ناوخۆیی و کاریگەری لەسەر پاک راگرتنی ژینگەی وڵات دەبێت.

   


بەرهەم و خزمەتگوزاری

تووانەوە و دارشتن

ئێمە کەرەستەی خاو دەتوێنینەوە و تێکەڵیان دەکەین بۆ دروستکردنی قاڵب کە دواتر بەکار دێت بۆ دروستکردنی ئەلەمنیۆم پرۆفایل.

پرێس کردنی پڕۆفایلی ئەلەمنیۆم

ئێمە قاڵبی بەرهەمهێنانی ورد بەکاردەهێنین بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی، لە هەمان کاتدا گرنگی بە تایبەتمەندی و وردبینی لە دیزایندا دەدەین.

رەنگ کردن

ئێمە باشترین تەکنیکەکانی رەنگ کردن بە بۆ پرۆفایلی ئەلەمنیۆم بەکاردەهێنین، کە بریتین لە رەنگ کردن بە پاودەر و ئەنۆدایزکردن ( ئاوکاری ).

ساندویچ پانێڵ

ساندویچ پانێڵ بە قەبارەی پێویست بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ کۆمەڵێک بژاردەی بەرفراوان کە لەبەردەستی کڕیاردایە.