رەنگ کردن
رەنگ کردن بە پاودەر و ئەنۆدایزکردن ( ئاوکاری ):
کۆمپانیای ئاسیا ئەلەمنیۆم بە شێوازێکی پێشکەوتوانە تەکنیکی رەنگ کردن بەکاردەهێنێت کە دوو تەکنیکی جیاوازە بریتیە لە رەنگ کردنی پاودەر و ئەنۆدایزکردن ( ئاوکاری ).
رەنگ کردن بە شێوازی پاودەر :
رەنگ کردن بە شێوازی پاودەر پرۆسەیەکی پۆشینی وشکە کە تێیدا پاودەر دەڕشێنرێتە سەر ڕووی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم، پاشان پارچە ڕوپۆشکراوەکە لە فڕنێکی تایبەتمەنددا گەرم دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی توانەوەی رەنگەکە بە شێوازێک کە روکەشێکی زۆر جوان و بەهێزی بۆ دروست دەکات.
چەندین ڕەنگی جیاوازمان هەیە لە باشترین براندی جیهانی ( JOTUN ).
سوودەکانی پۆشینی پاودەر:
بەرگری لە ژەنگ دەکات: چینێکی بەهێز و پارێزەر لە ژەنگ دروست دەکات، ئەمەش بۆ ژینگە گرنگە.
جوانکاری: کۆمەڵێک ڕەنگی جیاواز پێشکەش دەکات بە پێی خواستی کڕیار.
مانەوەی درێژخایان: ڕوپۆشی پاودەر تەمەنێکی درێژخایان دەداتە پرۆفایلەکان، ئەمەش وایکردووە ئەلەمنیۆمەکە بەرگری لە هۆکارەکانی ژینگە بکات.
ژینگە دۆستە: ئەم پرۆسەیە دوورە لە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان.
ئەنۆدیزەکردن ( ئاوکاری ):
ئەنۆدایزکردن بریتییە لە پرۆسەیەکی ئەلکترۆکیمیایی کە ئامانجی یەکگرتن و چوونە ناوەوەی ڕەنگەکانە بۆ سەر رووکەشی پرۆفایلی ئەلەمنیۆمەکە.
سوودەکانی ئەنۆدایزکردنی ( ئاوکاری ) پرۆفایلەکان :
بەرگری بەرز: ئەم پرۆسەیە پێکهاتەکانی بەرگری بەرامبەر بە ژەنگ بەرز دەکاتەوە و ڕەقییەکەی زیاد دەکات .
جوانکاری: روپۆشی ئەلەمنیۆمەکە جوانتر دەکات وە رەنگە جیاوازەکانی دەگونجێت لەگەڵ بیناسازی سەردەمدا.
ژینگە دۆستە: هیچ کیمیاویەکی زیانبەخش بەکارناهێنرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی بەردەوام.
پرۆفایلی ئەلەمنیۆمی بە بەرگری سەرما و گەرما:
دوای ڕەنگکردنی پرۆفایلەکە بە خواستی کڕیار لە رێگەی بەکارهێنانی مادەی ( Polyamide ) بەرگری سەرما و گەرما دروست دەکات.
ئەم شێوازە بریتییە لە دانانی بەرگری بۆ کەم کردنەوەی سەرما و گەرما.
نمونەی بە بەرگری سەرما و گەرما