ساندویچ پانێڵ
بەرهەمهێنانی ساندویچ پانێڵ بە کوالێتی بەرز
ئاسیا ئەلەمنیۆم وەک گەشەپێدەر و بەرهەم هێنەر پێشەنگە لە دروست کردنی ساندویچ پانێڵ، ساندویچ پانێڵی کێش سووک و زۆر بەهێز بەرهەم دەهێنێت کە دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بیناسازی.
ئێمە تاکە کۆمپانیاین لە عێراق کە جۆری تایبەت بە سەقف پێشکەش دەکەین کە گونجاوە بۆ پانێڵی وزەی خۆر.
ئاسیا ئەلەمنیۆم چارەسەری پێشکەوتوو و کەم تێچوون پێشکەش دەکات لەوانە دیوار و سەقف کە فۆمی بەرگری لە ئاگر( PIR 38-40 kg/m3 ) بەکاردەهێنێت.
هەروەها کۆمپانیاکەمان کۆمەڵێک قەبارە و ڕەنگی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی کڕیاران.
پلێتی زینک کراو ( Galvanize )و بۆیاخ کراو بەرگری درێژ خایانی دەبێت لە کوالێتی مانەوەی پانێڵەکاندا.
جۆری فۆم
ئەو فۆمەی لە پانێڵ بەکاردەهێنرێت جۆری بەرگری ئاگرە:-
جۆری بەرگری لە ئاگر ( PIR ): چڕی فۆمەکەی لە نێوان 38-40 کیلۆگرام/م3 دایە.
ساندویچ پانێڵ لە دوو پلێتی تەنکی ئاسن پێکدێت ( پلێتی دەرەوە و پلێتی ناوەوە ) کە چینێکی فۆم لە نێوانیاندا هەیە، ئەمەش تایبەتمەندی ناوازەیان پێدەبەخشێت وەک:
کێشی سووکە: تۆکمەیە و ئاسانە لە گواستنەوە و بەکارهێنان.
عەزلی کەش و هەوا و دەنگ: وا دەکات بۆ کۆگا و بینای پیشەسازی و بازرگانی گونجاو بێت.
ئاسانی لە بەکارهێناندا: لە دروستکردنی دیوار و سەقفی کارگە و کۆگا و بینای بازرگانی و کۆگای ساردکەرەوەدا بەکاردێت.
پانێڵی سەقف گونجاو بۆ پانێڵی وزەی خۆر
کۆمپانیاکەمان پێشەنگە لە بەرهەمهێنانی ساندویچ پانێڵی سەقف تایبەت بۆ دانانی پانێڵی وزەی خۆر.
بۆ هەر زانیارییەک دەتوانن ئەو کەتەلۆگە ببینن کە هەموو زانیارییەکان لە خۆ دەگرێت.
بۆ بینینی کەتەلۆگی ساندویچ پانێڵ کلیک لێرە بکە