پرێس کردنی پڕۆفایلی ئەلەمنیۆم : بەرهەمهێنانی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم پرۆسەیەکی پیشەسازی گرنگە لە ئاسیا ئەلەمنیۆم، کە پرۆفایلی ئەلەمنیۆم بە شێوە و قەبارەی جۆراوجۆر دروست دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پیشەسازی. ئەم پرۆسەیە بە دیزاینێکی ورد تێدەپەرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ بەدەستهێنانی کوالیتی و داهێنان لە بەکارهێنانە پیشەسازییە مۆدێرنەکاندا. پرۆسەکە چەندین قۆناغی ورد لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی بەرهەمەکە. پرێس کردنی پڕۆفایلی ئەلەمنیۆم : دروستکردنی پڕۆفایلی ئەلەمنیۆم پرۆسەیەکی پیشەسازییە کە تێیدا پاڵ بە ئەلەمنیۆمی گەرمکراو دەکرێت لە ڕێگەی قاڵبەکانەوە. ئەم پرۆسەیە بۆ دروستکردنی جۆرەها بەرهەم و شێوەی پێویست بۆ بەکارهێنانە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان، وەک بیناسازی و هتد بەکاردێت. بەکارهێنانە جۆراوجۆرکانی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم: بیناسازی: لەم بوارەدا بەکاردێت بۆ پەنجەرە و دەرگا بە هەموو شێواز و دیزاینە جیاوازەکان وە لە دروستکردنی ڕووکار و پێکهاتەی سەقف و هتد. سوودەکانی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم: مانەوە: بەرگرییەکی زۆری هەیە بەرامبەر بە ژەنگ ، ئەمەش وایکردووە کە کەرەستەیەکی گرنگی سەردەمیانە بێت. کێشی سووک: گواستنەوە و دانانی ئاسانە، ئەمەش بەشدارە لە خێراکردنی کارەکان. دیزاین و بەکارهێنان: ئەلەمنیۆم بەراورد بە ئاسن و هاوشێوەکانی زۆر ئاسانتر دیزاینی جیاوازی لێ دروست دەکرێت و بەکارهێنانی ئاسانترە.
ئێمە کەرەستەی خاو دەتوێنینەوە و تێکەڵیان دەکەین بۆ دروستکردنی قاڵب کە دواتر بەکار دێت بۆ دروستکردنی ئەلەمنیۆم پرۆفایل.
ئێمە قاڵبی بەرهەمهێنانی ورد بەکاردەهێنین بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی، لە هەمان کاتدا گرنگی بە تایبەتمەندی و وردبینی لە دیزایندا دەدەین.
ئێمە باشترین تەکنیکەکانی رەنگ کردن بە بۆ پرۆفایلی ئەلەمنیۆم بەکاردەهێنین، کە بریتین لە رەنگ کردن بە پاودەر و ئەنۆدایزکردن ( ئاوکاری ).
ساندویچ پانێڵ بە قەبارەی پێویست بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ کۆمەڵێک بژاردەی بەرفراوان کە لەبەردەستی کڕیاردایە.