تووانەوە و دارشتن
گێراندنەوە و بەکارهێنانەوەی سکرابی ئەلەمنیۆم بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
ئاسیا ئەلەمنیۆم تەکنەلۆژیای کورەی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ تواندنەوەی ئەلەمنیۆم بە شێوەیەکی کارا لە هەمان کاتدا کوالیتی ستانداری خۆی وەردەگرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە سەرچاوەیەکی بەردەوام و دۆستی ژینگە.
پرۆسەکە بە کۆکردنەوە و پاککردنەوەی تەواوی پاشماوەی ئەلەمنیۆم دەست پێدەکات، پاشان ئەم پێکهاتەیە لە کورەی تایبەتمەندا دەتوێتەوە.
لە کاتی پرۆسەی تواندنەوەدا نمونە وەردەگیرێت و پشکنینیان بۆ دەکرێت تا ئاستی ستانداری ( 6063 )ی تایبەت بە پرۆفایلی ئەلەمنیۆم لە بواری بیناسازیدا.
گێراندنەوە و بەکارهێنانەوەی سکرابی ئەلەمنیۆم بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت لە بەرهەمهێنانی پێداویستیەکانی بیناسازی. ئەمەش پشتبەستن بە کەرەستەی خاوی ناوخۆیی و کاریگەری لەسەر پاک راگرتنی ژینگەی وڵات دەبێت.